Font Size
زەبوورەکان 16:8-11
Kurdi Sorani Standard
زەبوورەکان 16:8-11
Kurdi Sorani Standard
8 هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،
لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم.
9 بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،
تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،
10 چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،
هەروەها ڕێگا نادەیت ئەوەی تۆ پیرۆزت کردووە[a] لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.
11 ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،
تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،
خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستە ڕاستی تۆدایە.
Footnotes
- 16:10 مەبەستی ئەوەی بۆ خودا تەرخان کراوە، وەک مەسیح.
Kurdi Sorani Standard (KSS)
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.